ئینگلتەراگرنگترین

چێڵسی بۆ ئەم وەرزە دۆخی کیپای یەکلاکردەوە

Yariga App

یاریگا –

لە گەرمەی هاوینە پڕ سەرقاڵیەکەیان لە بازاڕی گواستنەوە، هاوکات چێڵسی بە کۆمەڵ یاریزانیش بەڕێدەکات.

کیپا ئاریزابالاگا یەکێک لەو یاریزانانەی بلووز بوو بە هاتنی ئێنزۆ مارێسکا دۆخی مانەوەی دڵنیایی لەسەر نەبوو. هەر بۆیە ئەمڕۆ چارەنووسی بۆ ئەم وەرزە یەکلاکرایەوە و بەخواستن ناردیانە دەرەوەی ستامفۆرد بریج.

بەگوێرەی ئەو زانیارییەی فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یانە لەندەنییەکە گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ گۆڵپارێزەکەیان نوێکردووەتەوە تا هاوینی 2026، بەڵام بۆ ئەم وەرزە بە خواستن ناردوویانەتە ریزەکانی بۆرنمۆس.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، بۆرنمۆس مووچەی ئەم وەرزەی گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە دەدات بەڵام مەرجی کڕینەوەی لەگەڵدا نییە.

گۆڵپارێزە 29 ساڵانەکە لەوەتەی ساڵی 2018 یاریزانی چێڵسیە، وەرزی رابردووش بەخواستن نێردرایە ریزەکانی ریاڵ مەدرید بەڵام نەیتوانی رەزامەندی کارلۆ ئانچیلۆتی بەدەستبهێنێ بۆ هێشتنەوەی هەمیشەیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button