ئینگلتەرا
یانەیەکی گەورە زۆر نزیکە لە ئەنشلۆتی!
یاریگا-دوای تەنها ١٢ کاتژمێر لە دوورخستنەوەی کارلۆ ئەنشلۆتی لە ئەرکی راهێنەرایەتی ناپۆلی، هەواڵی ئەوە هەیە ئارسناڵ یاخود راستەوخۆ ئەو راهێنەرە بخاتەوە سەرکار.
لە هەواڵێکی کتوپڕ و چاوەڕواننەکراودا شەوی رابردوو یانەی ناپۆلی بڕیاری دوورخستنەوەی راهێنەرە ئیتاڵییەکەیدا سەرەڕای بردنەوە لە گێنک بە ئەنجامی ٤-٠ و سەرکەوتنی ناپلس بۆ قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ.
بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا گەنەرز گرێبەستێکیان پێشکەشی ئەنشلۆتی کردووە کە تاوەکو ٢٠٢١ لە لەندەن دەیهێڵێتەوە و رەنگە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بگەنە رێککەوتنی کۆتایی ئەگەر ئەوەش ئەنجامی نەبێت یانەی ئێڤەرتۆن بژاردەی دووهەمە.
ئەنشلۆتی پێشتر لە پریمەرلیگ راهێنەرایەتی چێڵسی کردووە و توانیویەتی پریمەرلیگیان بۆ بەدەست بهێنیت.