کوردستانگرنگترین

یانەکانی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو کەمدەکرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بریاریداوە بۆ وەرزی داهاتوو یانەکانی خولی نایابی کوردستان کەم بکاتەوە.

لە کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە کۆی دەنگ بریاردراوە لە وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان چوار یانە دابەزێت بۆ خولی پلە یەکی کوردستان و وەرزی داهاتووی خولی نایابی کوردستان 2024 _ 2025 بە بەشداری 14 یانە خولەکە بەڕێوە دەچێت، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چوار بڕیاری سەبارەت بە خولی نایابی کوردستان دەرکرد کە ئەمانەن؛

🔹ئاگاداری بۆ یانەکانی خولی نایابی کوردستان ..

1_ بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان 2024-2025 لەکۆتایی خولەکە ( 4 ) یانە دادبەزێت بۆ خولی پلەیەکی کوردستان.

2_ بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان 2024-2025 هەر یانەیەک بۆی هەیە ( 4 ) یاریزانی پیشەگەر بهێنێتە ریزی تیپەکەی، یاریزانی کوردی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش بە پیشەگەر هەژمار دەکرێت .

3_ لیستی ناوی یاریزانەکان ( کشوفات ) بۆ قۆناغی یەکەمی خولی نایابی کوردستان ( 30 ) یاریزان تۆمار دەکرێت و نابێت لەم ژمارەیە تێپەڕێت .

4_ پێویستە لە سەر سەرجەم یانەکان تاوەکو 15 _ 9 _ 2024 لیستی ناوی ( سەرپەرشتیار و راهێنەر و تەواوی دەستەی راهێنەران ) بەنووسراوی فەرمی بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بنێرن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button