ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ڤیدیۆ؛ لوکاکو بۆ پەیوەندیکردن بە ناپۆلی گەیشتە ئیتاڵیا

Yariga App

یاریگا –

لوکاکو بۆ پەیوەندیکردن بە ناپۆلی گەیشتە ئیتاڵیا و لە بارەگای یانەی ناپۆلی پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.

جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ڤیدیۆی ساتی گەیشتنی رۆمێلۆ لوکاکو هێرشبەری بەلجیکی بڵاوکردووەتەوە، کاتێک هێرشبەرە بەلجیکییەکە دەگاتە شاری ناپۆلی بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئەو شارە واژۆ بکات.

رۆمێلۆ لوکاکو (31 ساڵان) بۆ ماوەی سێ ساڵ بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسییەوە دەچێتە ریزەکانی ناپۆلی، کەمێکی دیکە پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی واژۆ بکات.

لوکاکو جارێکی دیکە بە ئەنتۆنیۆ کۆنتی شاد دەبێتەوە و جارێکی دیکە هێرشبەرە بەلجیکییەکە دەگەڕێتەوە ژێر سەرپەرشتی کۆنتی کە لە ئینتەر میلان لەژێر سەرپەرشتی ئەو راهێنەرە ئیتاڵییەدا لە سەردەمی زێڕینی خۆیدابوو.

لوکاکو کە ئیستا لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 30 ملیۆن یۆرۆیە، پێشتر لە سێریا ئەی لە یانەکانی رۆما و ئینتەر میلانی پۆشیوە و لە پرێمەرلیگیش درێسی یانەکانی چێڵسی و مانچێستەر یونایتدی پۆشیوە، وەرزی رابردوو لە سێریا ئەی بە خواستن یاریی بۆ رۆما دەکرد و لە 32 یاری 13 گۆڵ و 3 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button