ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەمڕۆ فیخۆرست پەیوەندی بە یانە نوێیەکەی دەکات

فۆوت فیخۆرست دەگەڕێتەوە نیشتیمانەکەی

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ فۆوت فیخۆرستی هۆڵەندی یانەی بێرنلی ئینگلیزی جێدەهێڵێت.

رۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی فیخۆرستی هۆڵەندی یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی لەگەڵ بێرنلی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و فیخۆرست دەگەڕێتەوە هۆڵەندا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، ئەمڕۆ نوێنەرانی هەردوو یانەکە کۆدەبنەوە واژۆ واژۆ لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەژکە دەکەن و فۆوت دەبێتە یاریزانێکی نوێی یانە هۆڵەندییەکە.

تیلێگراف ئاماژەی بەوەش کردووە هەر ئەمڕۆ هێرشبەرە هۆڵەندییەکە پشکنینەکانی پزیشکی بۆ دەکرێت و درێسی ئەیاکس دەپۆشێت.

هێرشبەرە تەمەن 32 ساڵانییەکە یاریی بۆ یانەکانی بێرنلی، فۆفێنهایم، مانچێستەر یونایتد، بێشیکتاش، فۆڵفسبورگ، ئالکمار، هێراکلیس ئالمێلۆ و ئێمن کردووە.

لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 490 یاریی کردووە، 184 گۆڵی کردووە و 60 گۆڵی دروستکردووە. بە درێسی هەڵبژاردەی هۆڵەنداش بەشداری 39 یاریی کردووە، 12 گۆڵ و 2 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button