ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چارەنووسی ڤیکتۆر ئۆسیمین چییە؟

لە ناپۆلی دەمێنێتەوە یاخود یاریی بۆ گەورەیەکی ئەوروپا دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلی نایەوێت پەیوەندی بە یانەکانی سعوودییەوە بکات.

رۆژنامەی I بڵاویکردووەتەوە، ئەهلی سعوودی هەوڵێکی زۆر بۆ گواستنەوەی ئۆسیمین دەدات، بەڵام یاریزانە نایجێرییەکە نایەوێت ئێستا بچێتە سعوودیە و چاوی لە گەیشثنە بە رێککەوتن لەگەڵ چێڵسی.

رۆبێرتۆ کالێندا، بەڕێوەبەری کارەکانی ئۆسیمین جەختیکردەوە، چەندین ئۆفەری لە یانەکانی ئەوروپا پێگەیشتووە، بەڵام یاریزانەکە پەلەی نییە و چاوەڕێی گونجاوترینیان دەکات.

هەریەکە لە یانەکانی چێڵسی و پاریس سانجێرمان لەنزیکەوە گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەری یاریزانەکە دەکەن، بەڵام هیچ رێککەوتنێک نەکراوە.

چێڵسی چاوەڕێی فرۆشتنی چەند یاریزانێک دەکات، تاوەکو لەگەڵ رێساکانی یاریی خاوێن هاوتەریب بێت. یانەکە رووناکی سەوزی بۆ چوونە دەرەوەی رۆمێلو لوکاکو، رەحیم ستێرلینگ، بێن چیلوێڵ و تریڤۆ چالۆبا هەڵکردووە.

ئۆسیمین بە ئاشکرا حەزی خۆی بۆ یاریکردن لە پرێمەرلیگ دەربڕوە و لە ئیتاڵیا پێیان وایە، ئەگەر پەیوەندی بە چێڵسییەوە بکات، دەبێتە دیدیێ درۆگبایەکی دیکە.

رۆژنامەکە نووسیویەتی، پێشبینی دەکرێت پاریس سانجێرمان لە دوا ساتەکانی مێرکاتۆی هاوینەدا، ئۆفەرێکی فەرمی بخاتە سەر مێزی ناپۆلی.

یانەکانی ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد لە دوورەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن، بەڵام پێناچێت ئۆفەری فەرمی پێشکەشی ئۆسیمین بکەن.

پێشبینی دەکرێت لوکاکو بەبڕی 30 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ناپۆلییەوە بکات، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتن لەسەر مافی کەسێتی، پڕۆسەی گواستنەوەی هێرشبەرە بەلجیکییەکە سست بووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button