کوردستانگرنگترین

پێشمەرگەی هەولێر بۆ وەرزی داهاتوو تەواو جیاواز دەبێت

Yariga App

یاریگا –

بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان، پێشمەرگەی هەولێر دەستی بە جموجۆڵەکانی کردوو وەرزی داهاتووش جیاوازتر دەردەکەوێت.

دوای ماوەیەکی زۆر پێشمەرگەی هەولێر بەبێ سەمیر بابۆی راهێنەر دەبینرێت ئەویش بە هۆی وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی هەولێری بەشدار لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، بۆ شوێنگرەوەی بابۆ دەستەی کارگێڕی پێشمەرگەی هەولێر تەها قادریان وەک راهێنەری نوێی تیپەکە دەستنیشانکردووە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان 2024 _ 2025.

لە سەر داوای راهێنەری تازە پێشمەرگە ئەمڕۆ دوو شەممە ( 26ـی ئاب/ 2024 ) بە فەرمی گرێبەستی سێ یاریزانی تازەی راگەیاند، نیاز مەغدید یاریزانی هێلی ناوەراست کە وەرزی رابردوو بۆ پێشمەرگەی سلێمانی یاریی دەکرد بە فەرمی پەیوەندی بە پێشمەرگەی هەولێرەوە کرد، سەگر ئەحمەدی بەرگریکاریش لە سۆرانەوە هاتە ریزی پێشمەرگەکان، محەمەد سەردار یاریزانی وەرزی رابردووی یانەی شەقڵاوە بە فەرمی واژۆی لە سەر گرێبەستەکەی کردوو وەرزی داهاتوو درێسی پێشمەرگە دەپۆشێت.

پێشمەرگەی هەولێر ئەم وەرزە تەواو جیاواز دەبێت و بەشێکی زۆر لە یاریزانەکانی وەرزی رابردوو ریزی تیپەکەیان جێهێشتووە، هەر یەک لە دانا کامەران ، هەڵگورد قەیس ،  نەزیر حەمید ، خەسڕۆ محەمەد، گەیلان لوقمان و گۆڵپارێز سەیف جەمیل بە فەرمی ریزی تیپەکەیان جێهێشتووە.

لە وەرزی رابردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر ریزبەندی دووەمی خولی نایابی کوردستانی بە دەستهێنابوو، بۆ وەرزی داهاتووش چاوەڕوان دەکرێت چەند گرێبەستێکی تریش لەگەڵ یاریزانی ئاستبەرز واژۆ بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button