ئیتاڵیاگرنگترین

عەلی جاسم بۆ ئەنجامدانی یەکەم یاریی لە سێریا ئەی بانگهێشتکرا

بۆ یاریی ئەمشەو بەرامبەر کالیاری ئامادە دەبێت

Yariga App

یاریگا –

عەلی جاسم بەفەرمی بانگهێشتی یەکەم یاریی کۆمۆ دەکرێت و لە یاریی ئەمشەو بەرامبەر کالیاری ئامادە دەبێت.

سیسک فابریگاس راهێنەری یانەی کۆمۆی ئیتاڵی لیستی یاریزانانی یانەکەی بۆ یاریی ئەمشەو لە گەڕی دووەمی سێریا ئەی راگەیاندووە، عەلی جاسم هێرشبەری لاوی عێراقی بۆ یارییەکە بانگهێشتکراوە.

عەلی جاسم هێرشبەری نوێێ کۆمۆ یەکێکە لەو پێنج هێرشبەرەی بۆ یاریی ئەمشەو بەرامبەر کالیاری بانگهێشتکراون، هێرشبەرە عێراقییەکە درێسی ژمارە 14 دەپۆشێت، جگە لە عەلی جاسم بۆ یارییەکەی ئەمشەو بانگهێشتی سێرجی رۆبێرتۆ یاریزانی ئیسپانیش کراوە.

عەلی جاسم سەرەتای ئەم هەفتەیە گەیشتە ئیتاڵیا و لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە دەستی بە مەشق و راهێنان کرد، بەهۆی درەنگ بەدەستهێنانی ڤیزا و کارتی کارکردنی ئیتاڵیا، لە یاریی یەکەمی یانەکەی بەرامبەر یوڤێنتۆس بێبەش بوو.

ئەمشەو کاتژمێر 19:30 لە گەڕی دووەمی سێریا ئەی، کۆمۆ دەبێتە میوانی کالیاری.

بابەتی زیاتر

Back to top button