ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریال سۆسیداد لە گواستنەوەی ماتس هەمەڵس نزیکدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال سۆسیداد لە گواستنەوەی ماتس هەمەڵسی ئەڵمانی نزیکدەبێتەوە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال سۆسیدادی ئیسپانی لە گواستنەوەی ماتس هەمەڵسی ئەڵمانی و بەرگریکاری پێشووی یانەی بۆڕووسیا دۆرتموند نزیکبووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، ئۆفەرێکی فەرمی یانە ئیسپانییەکە بە هەمڵس گەیشتووە، سۆسیداد متمانەی تەواوی بەخۆی هەیە، کە ماتس ئۆفەرەکە قبوڵ دەکات و پەیوەندی بە لالیگا دەکات.

ماتس وەک یاریزانێکی ئازاد پەیوەندی بە یانەکە دەکات، گرێبەستی بەرگریکارە 35 ساڵانییەکە لەگەڵ سۆسیداد بۆ وەرزێک دەبێت، بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەش لەخۆی دەگرێت.

هەمڵس لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ دۆرتموند کۆتایی هات و ماڵئاوایی لە یانە ئەڵمانییەکە کرد، بە درێسی زەردەواڵەکان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 508 یاریی کردووە، 38 گۆڵی کردووە و 23 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button