کوردستانگرنگترین

عادل عەلی: نامانەوێ شێروانە وەکو وەرزی رابردوو بێت

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری شێروانە دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەڵێت نامانەوێ سیناریۆی وەرزی رابردوو دووبارە بێتەوە.

دوای ئەوەی یانەی شێروانە گرێبەستی عادل عەلی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان تازە کردەوە، راهێنەرە کە باس لە ئامادەکارییەکان و ئامانج و مەرجی مانەوەشی لە شێروانە بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا ئاشکرا دەکات و گوتی؛

دوای گفتوگۆ و پێشکەشکردنی بەرنامەی وەرزی نوێم بە دەستەی کارگێڕی شێروانە، هەر دوولا گەیشتینە رێکەوتن بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەم، مەرجی من ئەوە بوو کە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان گرێبەست لەگەڵ یاریزانی ئاستبەرز بکەین و خۆم دەستنیشانی یاریزانەکان دەکەم، دەستکراوەم لە هەر یاریزانێک من داوای بکەم، دەستەی کارگێڕیش لاریان نەبوو لە سەر پلانەکانمان و بەڵێنی هەموو هاوکاری و پاڵپشتیەکیان بۆ دووپات کردمەوە.

دەربارەی ئامانجی تیپەکە و دەسپێکردنی وێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانان و هێنانی یاریزانی حازە بۆ ریزی تیپەکە عادل عەلی زیاتر گوتی؛

نامانەوێ وەکو وەرزی رابردوو بین و هەمان سیناریۆ دووبارەبێتەوە کە ریزبەندی سێیەممان بە دەستهێنا، ئامانجمان زیاترە و بۆ رکابەری و بە دەستهێنانی نازناوەکە بەشداری خولەکە دەکەین، لە دوو رۆژی داهاتووشدا دەست بە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانانە دەکەین کە خۆم پێویستمە و چەند یاریزانێکی تازەش دەهێنینە ریزی تیپەکەوە.

یانەی شێروانە وەرزی رابردوو ریزبەندی سێیەمی خولی نایابی کوردستانی بە دەستهێنابوو، بۆ وەرزی نوێش عادل عەلی وەک راهێنەر و ئاراز مستەفا وەکو یاریدەدەری راهێنەر لە شێروانە بەردەوام دەبن و گرێبەستی هەر دووکیان بە فەرمی نوێکرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button