ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارتێتا باس لە گواستنەوەی یاریزانێک دەکات

پێکان کێشەی بۆ دروستکردووە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ رەنگە تاوەکو دوا رۆژی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان چالاک بێت.

میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ دان بە کەمی بژاردەکانی هێڵی هێرشبردن دەنێت، چونکە تەنیا گابریێل خێسوس و کای هاڤێرتز لەو شوێنە یاری دەکەن.

خێسوس بەهۆی پێکان، بەشداری لە یاری رابردووی ئارسیناڵ بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا 2-0 دا نەکرد، ئارتێتا لە دوای یارییەکە باسی لە ئەگەری گواستنەوەی هێرشبەرێکی دیکە کرد.

ڤیکتۆر ئۆسیمین و ئیڤان تۆنی، دوو بژاردەی بەردەستی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانن، بەڵام ئۆسیمین لە پاریس سانجێرمان نزیکە و تۆنیش خەریکە پەیوەندی بە یانەیەکی سعوودییەوە دەکات. ئارتێتا دەڵێت

بە بوونی یاریزانانی ئێستا دڵخۆشم، راستە بەهۆی پێکان کێشەمان لەگەڵ گابریێل خێسوس هەبوو، بۆیە لەوانەیە شتێک بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکانی هێڵی پێشەوە بکەین. ئەگەر بزانین خێسوس بۆ ماوەیەکی درێژ دووردەکەوێتەوە، رەنگە دووشەممە بڕیارێک بدەین.

بازاڕی گواستنەوەی هاوینە شەوی هەینی دادەخرێت و تەنیا چەند رۆژێکی کەم ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button