ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ سێرجی رۆبێرتۆ دەچێتە سێریا ئەی

Yariga App

یاریگا –

سێرجی رۆبێرتۆ پەیوەندی بە یانەی کۆمۆی ئیتالی دەکات.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، سێرجی رۆبێرتۆی ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا لەگەڵ یانەی کۆمۆ گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و پەیوەندی بە تیپەکەی فابریگاس دەکات.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، گرێبەستی بەرگریکارە ئیسپانییەکە لەگەڵ کۆمۆ بۆ دوو وەرز دەبێت لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ وەرزێکی دیکەش.

لە 11ـی ئابی ئەمساڵ دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کاتالۆنییەکە رۆبێرتۆ بەفەرمی جێهێشتنی بارسێلۆنای راگەیاند.

رۆبێرتۆ لە ئەکادیمیای بارسا پێگەیشتووە، لە ساڵی 2006ـەوە کوڕی یانەکەیە و یاریی بۆ سەرجەم تیپە ئاست جیاوازەکان و تیپی یەکەمیش کردووە.

بەدرێسی تیپی یەکەم لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 479 یاریی کردووە، 26 گۆڵی کردووە و 46 گۆڵیشی دروستکردووە.

دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ، حەوت نازناوی لالیگا، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، شەش نازناوی جامی شای ئیسپانیا و پێنج نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ بارسێلۆنا بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button