ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئەستێرەیەکی پۆرتوگالی پەیوەندی بە چێڵسی دەکات

گرێبەستێکی درێژخایەن لە یانە لەندەنییەکە واژۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی گواستنەوەی جواو فێلیکس، ئەستێرەی پۆرتوگال و ئاتلێتیکۆ مەدریدی راگەیاند.

یاریزانی تەمەن 24 ساڵان بۆ ماوەی شەش ساڵ گرێبەست لەگەڵ چێڵسی واژۆ دەکات و بژاردەی زیادکردنی 12 مانگی دیکەش لە بەندێکی گرێبەستەکە زیادکراوە.

دوێنێ سێشەممە، فێلیکس پشکنینی پزیشکی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند و بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، بڕی گواستنەوەکە گەیشتووەتە 46.3 ملیۆن پاوەند.

بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گواستنەوەی سامو ئۆمۆرۆدیۆن لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە بۆ چێڵسی، گفتوگۆکانی گواستنەوەی فێلیکس بۆ چێڵسی وەستان و هەفتەی پێشوو، جارێکی دیکە هەردوو یانەکە گفتوگۆیان دەستپێکردەوە.

فێلیکس لە هاوینی 2023 شەش مانگ بەشێوەی خواستن یاریی بۆ چێڵسی کرد، لە 20 یارییدا 4 گۆڵی بۆ بلووز کرد و دواتر گەڕایەوە مەدرید.

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە هاوینی 2019 بەبڕی 127.20 ملیۆن یۆرۆ لە بێنفیکاوە پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە کرد. بەڵام لەگەڵ یانەکە سەرکەوتوو نەبوو، لە 131 یاریی تەنیا 34 گۆڵ و 18 ئەسیستی هەبوو.

لە هاوینی رابردوو بەشێوەیەکی ئاشکرا رایگەیاند؛ ئاتلێتیکۆ مەدرید یانەی خەونەکانی نییە و خەونی منداڵیی یاریکردنە بۆ بارسێلۆنا. دوای ئەو لێدوانە هاندەرانی ئاتلێتیکۆی لەخۆی تووڕەکرد و بە خواستن بۆ وەرزێک پەیوەندی بە یانە کاتالوونییەکە کرد.

فێلیکس بە درێسی بارسا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 44 یاریدا کرد. 10 گۆڵی و 4 ئەسیستی هەبوو. بەڵام لە کۆتایی وەرەکە بارسێلۆنا گرێبەستەکەی درێژنەکردەوە و فێلیکس گەڕایەوە مەدرید.

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دەبێتە نۆیەم گرێبەستی ئەم هاوینەی چێڵسی، دوای هەریەکە لە تۆسین ئادارابیۆیۆ، عومەری کێڵیمان، مارک گیو، کێرنان دەوسبێری هۆڵ، رێناتۆ ڤێیگا، کەیڵب ویڵی، ئارۆن ئانسێلمینۆ و پێدرۆ نێتۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button