ئه‌وروپائیسپانیا

دوو بەرگریکارەکەی بارسێلۆنا گەڕانەوە راهێنانەکان

یاریگا
یۆردی ئالبا و نێلسۆن سێمیدۆ هەردوو بەرگریکارەکەی بارسێلۆنا لە پێکانەکەیان رزگاریان بووە و جارێکی دیکە دەستیان بە راهێنانەکانیان کردەوە.

ماڵپەری مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە دوای ئەوەی هەردوو بەگریکارەکەی بالی راست و چەپی بلاوگرانا بە هۆی پێکان ماوەیەک لە یاریگاکان دوور کەوتنەوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە گەڕانەوە و بەشداریان لە بەشێکی راهێنانە بە کۆمەڵەکان کردەوە.

سەرچاوەکەی نزیک لە بارسا ئەوەشی بڵاوکردەوە تاوەکو ئێستا بە تەواوەتی وادەی گەڕانەوەی ئالبا و سێمیدۆ دیاری نەکراوە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت بەشداری یاری کلاسیکۆ بکەن.

Back to top button