ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئیپسویچ تاون ئەستێرەیەکی دانیمارکی گواستەوە

گرێبەستەکە بە خواستنە

Yariga App

یاریگا –

ئیپسویچ تاون گرێبەستی لەگەڵ یێنس کایوستێ، یاریزانی ناپۆلی واژۆکرد.

یانە نوێیەکەی پرێمەرلیگ لەگەڵ ناپۆلی لەسەر گواستنەوەی کایوستێ بە خواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە رێککەوتن.

یاریزانی تەمەن 25 ساڵان، کە خاوەنی 23 یاری نێودەوڵەتییە لەگەڵ هەڵبژاردەی سوید، لە وەرزی رابردوودا 26 یاری لەگەڵ ناپۆلی کرد.

کایوستێ لەگەڵ یانەی میتیلاند، نازناوی سوپەرلیگی دانیمارکی بەدەستهێنا، پاشان پەیوەندی بە رێمسی فەڕەنسییەوە کرد. لەبارەی گواستنەوەکەی دەڵێت

گفتوگۆکان ماوەیەکی زۆرییان پێچوو، بەڵام لە کۆتاییدا لێرەم و زۆر دڵخۆشم.

کیران مەککێنا، راهێنەری ئیپسویچ تاون بە گواستنەوەی کایوستێ زۆر گەشبینە و دەڵێت

پڕۆفایڵێکی دیکە بۆ یانەکەمان زیادبوو و دەتوانێت بژاردەی زیاترمان پێبدات، بە تایبەت هێڵی ناوەڕاستمان بەهێزتر دەکات.

هەفتەی داهاتوو، ئیپسویچ تاون لە یاریگای ئیتیحاد دەبێتە میوانی مانچێستەر سیتی، ئەمەش دوای دۆڕانی یاری یەکەم بەرامبەر لیڤەرپوول 0-2.

بابەتی زیاتر

Back to top button