ئینگلتەراگرنگترین

هالاند: کوکورێلا هەروا سوعبەتچیە

Yariga App

یاریگا –

مارک کوکورێلا گڕی لە رکابەرێتی نێوان خۆی و ئێرلینگ هالاند بەردا و ئەمشەو هێرشبەرە نەرویجیەکە چ بە گۆڵ چ بە قسە وەڵامی بەرگریکارەکەی بلووزی دایەوە.

ڤیدیۆیەکی کوکورێلا دوای بردنەوەی جامی یۆرۆ لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بوو بە ترێند لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا کاتێک مایکێکی بەدەستەوەبوو بە تەنزەوە گۆرانی بەسەر هالانددا دەوت وەک هەڕەشەیەک بۆ وەرزی نوێی پرێمەرلیگ و تێیدا لەنێوا قاقای هاندەران و هاوتیمەکانیدا دەیگوت

هالاند، تۆ دەبێ ئیتر بلەرزێی وا کوکورێلا بەڕێوەیە.

ڤیدیۆی گۆرانیەکەی کوکورێلا:

چارەنووسی خشتەی یارییەکانی پرێمەرلیگ چێڵسی لە یەکەم یاری خولەکەدا خستە بەردەم مان سیتی. تەنها 18 خولەک بەس بوو بۆ هالاندی گۆڵکاری وەرزی رابردوو کە ستامفۆردبریج بێدەنگ بکات بە گۆڵێک کە کوکورێلایش هیچی پێنەکرا بۆ وەستاندنی ئێرلینگ.

دوای یارییەکە هالاند قسەی خۆیکرد و وتی

کوکورێلا کابرایەیکی سوعبەتچیە. وەرزی رابردوو داوای درێسەکەی کردم و ئەم هاوینەیش گۆرانیم بەسەردا دەڵێ

کوڕانی پێپ گواردیۆ بەو ئەنجامەوە نەوەستان و لە خولەکی 84یش جارێکیتر لە رێگەی کۆڤاسیچەوە گەشتنەوە سەر گۆڵی بلووز و سێ خاڵی یارییەکەیان مسۆگەرکرد.

گۆڵەکەی هالاند:

ڤیدیۆ: گۆڵی یەکەمی مانچێستەر سیتی بەرامبەر چێڵسی

 

بابەتی زیاتر

Back to top button