یاریگا –
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هەڵوێستێکی فەرمی لەسەر پرسی نوێکردنەوەی گرێبەستی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، خیسوس کاساسی ئیسپانی گرتەبەر.
راهێنەرە ئیسپانییەکە داوای هەموارکردنەوەی گرێبەستەکەی کردبوو، به زیادكردنی مووچەکەی و یاریدەدەرێكی بۆ زیادبکرێت، فیدراسۆنه‌كه‌ش بڕیاریدا مووچه‌كه‌ی له سالێك بۆ یەک ملیۆن و 750 هەزار دۆلار به‌رزبكاته‌وه.
ئەحمەد موسه‌وی ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به سۆمه‌ریه نیوزی رایگەیاند، یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق لیژنەیەکی بۆ دانوستان لەگەڵ راهێنەرەکە پێکهێنابوو، ئەم لیژنەیەش کاری زۆری بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌كان کرد، دواتر ئەنجامی دانوستانەکانیان بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی فیدراسۆنی تۆپی پێی عێراق خسته‌روو، بە کۆی دەنگ رێککەوتن لەسەر نوێکردنەوە و هه‌موواركردنه‌وه‌ی گرێبەستی راهێنەرەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رەزامەندی فەرمیدا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەسته‌كه‌ی کاساس، ناوبراو وەک راهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی عێراق بەردەوام دەبێت و سەرکردایەتی شێرەکانی رافیده‌ین دەکات بۆ قۆناخه‌كانی داهاتوو.
سەبارەت بە ناكۆكیه‌كان لەگه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، موسەوی گوتی، ئەو بابەتانە ئاسایین و لە هەموو فیدراسیۆنەکانی جیهاندا روودەدەن جیاوازیی دیدگاکان زۆر ئاساییە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق هەوڵدەدات سەرکەوتنی هه‌ڵبژارده‌كه لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا مسۆگەر بكات، ئەمەش گرنگترین و قورسترین ئەرکە بۆ ئێمە، پێویستە هەمووان یه‌كده‌ست بین بۆ پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردەی عێراق.
هەڵبژاردەی عێراق بە سەرۆکایەتی کاساس ئامادەکاری دەکات بۆ چوونە ناو کەمپی مەشق و راهێنان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، کە لە 25 ئاب دەستپێدەکات و تاكو سه‌ره‌تایی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.