ئیسپانیاگرنگترین

فلیك باس لە چارەنووسی ئێلكای گوندۆگان دەكات

Yariga App

یاریگا –

هانسی فلیك، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر ڤالێنسیا و چارەنووسی ئێلكای گوندۆگان دەكات.

شەوی رابردوو لە یەكەم یاری لالیگا بۆ وەرزی نوێ ڤالێنسیا لە یاریگای مێستایای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەت میوان كۆتایی هات.

تاكە گۆڵەكەی ڤالێنسیا هوگۆ دورۆ لە خولەكی 44كردی و دواتر بارسا لە رێگەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی و لە خولەكەكانی كۆتایی گێمی یەكەم و لە سەرەتایی گێمی دووەم دوو گۆڵی یانەكەی كرد.


لە دوای یارییەكە هانسی فلیك گوتی:

شتێكی نایابە وەرزەكە بە بردنەوە دەست پێ بكەیت، لە گێمی دووەمدا باشتر بووین، لە گێمی یەكەمدا هەڵەی زۆرمان كرد.

لیڤاندۆڤسكی یاریزانێكی پیشەگەری گەورەیە، یاریزانێكی گەورەیە بۆ ئێمە، هەروەها لە بەرگریكردنیشدا نایابە و یارمەتی تیمەكە دەدات.

دەربارەی ئێلكای گوندۆگان گوتی:

رۆژی دووشەممە لە دەموچاویدا تووشی پێكان بوو، هەر بۆیە لە ماڵەوە ماوەتەوە، كەسایەتی ئەو جۆرە یاریزانانە بەرز دەنرخێنم، باسی زۆر شتم كرد، بەلام لە نێوان خۆماندایە، پەیوەندییەكی باشم لەگەڵیدا هەیە و دەیناسم ، هەستێكم هەیە كە ئەو دەمێنێتەوە.

بارسێلۆنا لە دووەم یاری خۆیدا لە لالیگا رووبەرووی ئاتلێتیك بلباو دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button