ئیسپانیا

زیدان: کوڕەکەم بە “واسطە”ی من یاری بۆ ریاڵ مەدرید ناکات

یاریگا-زینەدین زیدان وەڵامی لێدوانەکان دەداتەوە لەسەر هۆکاری یاریکردنی لوکا زیدان لە یاری ئەم هەفتەیەی لالیگا.

لوکای کوڕی زیدان گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکەبوو لە یارییەکەی هوێسکا لە کاتێکدا کەیلۆر ناڤاز لەسەر کورسی یەدەگ بوو. دەستنیشانکردنی ئەو گۆڵپارێزە هاوکات لەگەڵ گەڕانەوەی باوکی بۆ یانەکە، قسە  و مقۆمقۆی بەدوای خۆیدا هێنا.

زیدان لەوبارەیەوە وتی “لوکا لێرەیە بەهۆی هەوڵەکانی خۆی، ئەو ماوەی ١٦-١٧ ساڵە لە ریاڵ مەدریدە. بۆ من هیچ نەگۆڕاوە راهێنەربم یاخود نا، ئەو تەنها یاریزانێکی دیکەی ئەکادیمیای یانەکەیە کە چانسی پێدراوە. دانی کارڤاخال و زۆر یاریزانی دیکەی ئەکادیمیاکە لە تیمی یەکەم یارییان کردووە و ئاساییە. خەڵک ئازادن ئەگەر دەیانەوێت وای لێبکەن بەهۆی پەیوەندی کەسی یاری کردووە بەڵام من گرنگی بەو قسانە نادەم”.

زیدان باسی یەکلاییکردنەوەی گۆڵپارێزی سەرەکی کرد بۆ وەرزی داهاتوو وتی “ئەم دوو دڵییەی ئێستا نامێنێ و بێ گومان بۆ وەرزی داهاتوو خۆمان یەکلادەکەینەوە کێ گۆڵپارێزی سەرەکی مەدرید دەبێت”.

بابەتی زیاتر

Back to top button