یاریگا –
میکێل ئارتێتا راهێنەری یانەی ئارسناڵ رایگەیاند، یاریزانەکانی پێیان گوتووە، لەم وەرزەدا زیاتریان دەوێت، ئامانجى گه‌وره‌تریان له‌وه‌رزی رابردوو هه‌یه.
ئارسناڵ لە دوو وەرزی رابردوودا پلەی دووەمی پرێمه‌رلیگی بەدەستهێنا و ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه ببێته پاڵه‌وان.
ئارتێتا بۆ بی بی سی گوتی، هەموو یاریزانەکان پێیان گوتم باشتر دەبن، و زیاتریشیان دەوێت، هەربۆیە من ئه‌م وه‌رزه زۆر ئەرێنییم متمانه‌م به یاریزانه‌كانم هه‌یه.
راهێنەرە ئیسپانییەکە گوتیشی، هەست بە جۆش و خرۆش دەکەین هەست بە خواست و حەماسەتێکی چڕ دەکەین بۆ دەستپێکردن، یاریزانه‌كان به‌هیواوه هه‌وڵده‌ده‌ن وه‌زری نوێ ده‌ست پێبكه‌ین.
لە کۆتاییدا گوتی، لە پێش وەرزدا رووبەڕووی ئاستەنگ بووینەوە، به‌ڵام كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ركردووه چاوه‌رێیی یه‌كه‌م یاریمانین.
ئارسیناڵ له‌یه‌كه‌م یاریی پڕێمه‌رلیگ ئه‌مرۆ شه‌ممه كاتژمێر 05:00 میوانداری یانه‌ی وۆڵڤەرهامپتۆن ده‌كات.