ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاری ڤالێنسیا V بارسێلۆنا; دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ بارسێلۆنا بە راهێنەرایەتی هانسی فلیك لە یەكەم یاری لە وەرزی نوێی لالیگای ئیسپانیا رووبەرووی ڤالێنسیا دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:30 بە كاتی كوردستان ڤالێنسیا لە یاریگای مێستایا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی ئیسپانی.

پڕۆفایڵی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێویستە چی لەبارەی یارییەکە بزانیت؟

وەرزی پێشوو بارسێلۆنا بە راهێنەرایەتیكردنی چاڤی هێرناندێز توانیان 85 خاڵ كۆ بكەنەوە و بە جیاوازی 10 خاڵ لە دوای ریال مەدریدی پاڵەوان بوون، بۆیە بۆ وەرزی نوێ راهێنەرەكەیان دوورخستەوە و گرێبەستیان لەگەڵ هانسی فلیكی ئەڵمانی واژۆ كرد.

ڤالێنسیاش وەرزی رابردوو بە بارودۆخێكی سەختدا تێپەڕین و تەنیا 49 خاڵیان كۆكردەوە و لە ریزبەندی نۆیەم كۆتاییان بە وەرزەكە هێنا و ناتوانن لەم وەرزەدا بەشداری هیچ پاڵەوانیەتیەكی ئەوروپی بكەن.

پێکهاتەی پێشبینیکراو

ڤالێنسیا

مامارداشڤیڵ

تێری كۆرێیا، مۆسكوێرا، یاریك گاسیرۆفسكی، خێسوس ڤازكوێز

ئالمێیدا، گویلامۆن، پیپیلو، خافی گوێرا

هوگۆ دورۆ، رافا میر

بارسێلۆنا

تێر شتیگن

باڵدی، ئینیگۆ مارتینێز، كریستێنسن ، كۆندێ

بێرناڵ، كاسادۆ، گوندۆگان

رافینیا، لیڤاندۆڤسكی ، لامین یامال

راهێنەران چی دەڵێن؟

هانسی فلیك، بارسێلۆنا

بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی یەكەم یاریمان بەرامبەر ڤالێنسیا دەكەین، دەزانین كەش و هەوای ئەوێ تایبەتە، بەوپەڕی چاوەڕوانیەوە چاوەڕێی یارییەكە دەكەین، یارییەكی قورسە، ئەوان بە پلانی 4-4-2یاری دەكەن. لە پێكهاتەكەم رازیم، نازانم لە داهاتوودا چی دەبێت، كاتێك گرێبەستەكەم واژۆ كرد، زانیم كارەكە ئاسان نابێت، متمانەی تەواوم بە یانەكە هەیە و من دڵخۆشم.

روبێن باراخا، ڤالێنسیا

پێوویستە بە رێژەی %120 تواناكانمان بەكاربهێنین، بەرامبەر یانەیەكی نایاب یاری دەكەین، لە نێو یاریگای خۆمان و هاندەرانی خۆمان، ئەم هۆكارانە وا دەكەن كە بتوانین یارییەكە ببەینەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button