ئیسپانیاگرنگترین

ئێدواردۆ کاماڤینگا پەیامێک بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەک ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی پشکنینە پزیشکییەکانمان بۆ کاماڤینگا کرد، دەرکەوت لە بەستەری لایەکانی ناوەوەی ئەژنۆی چەپی تووشی پێکان بووە.

بەگوێرەی جۆری پێکانەکەی، پێشبینی دەکرێت ئەستێرە فەڕەنسییەکە 6 بۆ 7 هەفتە لە یاریکردن داببڕێت و بەشێکی زۆری یارییەکانی سەرەتای وەرز لەدەستدەدات.

ناوەڕاستکارەکەی مێرێنگی لە هەژماری فەرمی خۆی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە، دڵتەنگی خۆی بەهۆی پێکانە سەختەکەی دەربڕیووە و بەڵێنی زوو چاکبوونەوەش بە هاندەرانی ریال مەدرید دەدات.

بەهۆی ئەم پێکانەم کە لە یارییەکانی دەستپێکی وەرز بێبەشم دەکات لەناخەوە هەست بە نائومێدی دەکەم، بەسەختی هەوڵ بۆ خێرا چاکبوونەوە و گەڕانەوەم بۆ یاریکردن دەدەم. سوپاس بۆ پەیام و پاڵپشتییەکانتان لە چەند کاتژمێری رابردوو بەردەوام بۆتان ناردووم، هەروەها هیوای سەرکەوتن بۆ تیمەکەم لە یارییەکەی ئەمشەو دەخوازم، هەمیشە سوپاسی خودا دەکەم.

ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، ریال مەدرید لە یاریی جامی سوپەری ئەوروپا رووبەڕووی ئاتاڵانتا دەبێتەوە، مێرێنگی چاوی لەوەیە بۆ شەشەم جار لە مێژوو نازناوەکە بەرزبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button