ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یاریزانێکی عێراقی پەیوەندی بە ئارسیناڵ دەکات

خەفاجی یاری بۆ هەڵبژاردەی سوید دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆسا خەفاجی، ئەستێرەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی خانمانی سوید، پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد.

رۆسا، خەڵکی عێراقە و یاری بۆ هەڵبژاردەی خانمانی سوید دەکات، ئەمڕۆ سێشەممە، گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ ئارسیناڵ واژۆکرد.

رۆسا لە 5ی یۆلیۆ/تەمووزی 2003 لە ستۆکهۆڵم لەدایکبووە. یاریزانە عێراقییەکە کاروانی وەرزشی لەگەڵ یانەی ئایک دەستپێکرد و یەکەم یاری فەرمی لە تەمەنی 15 ساڵیدا بۆ تیمی یەکەمی ئایک کرد.

لە ساڵی 2019ەوە تاوەکو ئێستا، رۆسا 46 یاری بۆ ئایک کردووە و خاوەنی 19 گۆڵە.

لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2022، رۆسا یانەی ئایکی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی BK هاکنەوە کرد. خەفاجی لە کۆی 61 یاریدا 28 گۆڵی بۆ یانەکە کرد.

رۆسا بە تۆمارکردنی 15 گۆڵ، گۆڵکاری چامپیۆنزلیگی خانمانی وەرزی 2023-24 بوو. لە قۆناخی چارەکی کۆتاییدا، دووجار گۆڵی لە ریال مەدرید کرد.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا، رۆسا یەکەم یاری لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 لەگەڵ هەڵبژاردەی سوید کرد، لەو ساتەوە 9 یاریکردووە و خاوەنی یەک گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button