بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەواڵی پێچەوانە سەبارەت بە پەیوەندیکردنی زوبیمێندی بە لیڤەرپوولەوە گەیشت

Yariga App

یاریگا –

ماوەی تەنها چەند کاتژمێرێکی خایاند بۆ پێچەوانەبوونەوەی ئەو زانیارییانەی باسیان لە پەیوەندیکردنی مارتن زوبیمێندیەوە دەکرد بە یانەی لیڤەرپوولەوە.

ئەمڕۆ سەرچاوەکانی هەواڵ، لەنێویاندا رۆژنامەنووسەکانی رێلیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە بەوەی بۆ یەکەم جارە لە ژیانیدا بیری لە جێهێشتنی ریاڵ سۆسیداد کردووەتەوە. درێژەی ئەو دەنگۆیانە لەم بابەتەی خوارەوەدا بخوێنەوە:

هەڵوێستی زوبیمێندی لەسەر پەیوەندیکردنی بە لیڤەرپوول ئاشکرا دەبێت

بەڵام بەگوێرەی نوێترین پێشهات کە زۆرێک لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان و هاوکات فابریزۆ رۆمانۆی شارەزای بازاڕەکانی گواستنەوەیش بڵاویکردووەتەوە، باس لەوە دەکەن یاریزانەکەی هێڵی ناوەند ئۆفەرەکەی لیڤەرپوولی رەتکردووەتەوە هەروەک ئەوەی لەو ساڵانەی دواییدا لەگەڵ بایرن میونشن و ئارسیناڵیشدا کردی.

رۆمانۆ نووسیوشیەتی کە ئەو یاریزانە خۆشەویستیکەی بێ مەرجی بۆ سۆسیداد هەیە و ئامادەیە بۆ واژکردنەوەی گرێبەستێکی نوێ.

بڕیاری مانەوەی لە یانە باسکیەکە لە کاتێکدایە، کە هەر بەپێی ئەوەی رۆمانۆ زانیویەتی، ئەوەی لە سۆسیداد دەستیدەکەوێت زۆر لەوە کەمترە لیڤەرپوول پێیدەدا.

زوبیمێندی تەمەن 25 ساڵ لەگەڵ هاوڕێیانی لە ئیسپانیا توانیان یۆرۆی 2024 ببەنەوە. وەرزی رابردوویش لەگەڵ سۆسیداد لە 31 یاری لالیگا بەشداریکرد توانی 4 گۆڵ و ئەسیستێک بکات.

بەگوێرەی سەرچاوە بەریتانی و ئیسپانییەکان کە دوێنێ بڵاویانکردەوە، ڕێدز ئامادەبوون بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدەن کە 60 ملیۆن یۆرۆیە. بەڵام وا دیارە یانەکەی ژیانی بە ئاسانی جێنهاڵێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button