ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئۆسیمین ناپۆلی خستووەتە دۆخی ئامادەباشییەوە

کۆنتی چاوی لە هێرشبەرێکە

Yariga App

یاریگا –

ناپۆلی تاوەکو ئێستا دەستبەرداری بیرۆکەی گواستنەوەی رۆمێلو لوکاکو، هێرشبەری ناپۆلی نەبووە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی داوای بڕی 43 ملیۆن یۆرۆ بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی لوکاکو دەکات، کەچی ناپۆلی تاوەکو ئێستا ئامادەنییە زیاتر لە 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانە بەلجیکییەکە خەرج بکات.

لوکاکو ئامانجی سەرەکی ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری ناپۆلییە و ئێستا زیاتر ئامانجییەتی، چونکە ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری نایجێری دەیەوێت سێریا ئەی جێبهێڵێت.

پاریس سانجێرمان لە کێبڕکێی گواستنەوەی ئۆسیمین نەکشاوەتەوە، بەڵام یانە پاریسییەکە بە داواکارییە داراییەکانی ناپۆلی رازینەبووە.

ناپۆلی ئامادەیە بە خواستن یاخود گرێبەستی هەمیشەیی لوکاکو بگوازێتەوە و چاوەڕێی دوا وەڵامی چێڵسییە.

چەند یانەیەکی سعوودیە داوای زانیاری فەرمییان لە ناپۆلی کردووە، لە ئەگەری شکستهێنانی گواستنەوەی بۆ پاریس، رەنگە سعوودیە شوێنێکی گونجاوی ئۆسیمین بێت.

سکای سپۆرتس پێشبینی مانەوەی ئۆسیمین لە ئەوروپا دەکات، چونکە تەمەنی بچووکە و حەزی گەورەی چامپیۆنزلیگی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button