ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول کار لەسەر گواستنەوەی چەند یاریزان دەکات؟

رۆژنامەی میرەر دوا پەرەسەندنەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول یەکێکە لەو یانە کەمانەی تاوەکو ئێستا هیچ یاریزانێکیان نەگواستووەتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکانی میدیایی بەریتانیا بێت، ئارنە سڵۆت، راهێنەری نوێی لیڤەرپوول داوای گواستنەوەی دوو یاریزانی کردووە، دەستەی کارگێڕی خەریکن کار لەسەر پڕۆسەکە دەکەن.

زوبیمێندی نزیکە

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، هەرچەندە گفتوگۆکانی نێوان لیڤەرپوول و ریال سۆسیداد لەسەر گواستنەوەی مارتن زوبیمێندی بەرەوپێش نەچوون، بەڵام یانەکەی مێرسیساید، سوورە لەسەر گواستنەوە ئەستێرە ئیسپانییەکە.

زوبیمێندی لەگەڵ ئیسپانیا نازناوی یۆرۆی 2024ی بەدەستهێنا و هەینی رابردوو، بەشداری لە 45 خولەکی یاریی ریال سۆسیداد بەرامبەر یونیەن بەرلیندا کرد. رۆژنامەکە دووپاتیدەکاتەوە، سەرەڕای بەشداریکردنی لە یارییە دۆستانەکەدا، کەچی گفتوگۆکانی نێوان هەردوو یانەکە نەوەستاون.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی زوبیمێندی لە سۆسیداد بریتییە لە 60 ملیۆن یۆرۆ، رۆژنامەکە دووپاتیدەکاتەوە، لیڤەرپوول ئامادەیە بڕی پارەی داواکراو خەرج بکات.

گۆڕینی هاوکێشەی گۆردن

لە سەرەتای دەستپێکردنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا، لیڤەرپوول هەوڵی گواستنەوەی ئانتۆنی گۆردن، یاریزانی نیوکاسڵی داوە، بەڵام ئێدی هاو، راهێنەری ماگپایس ئامادەنییە دەستبەرداری گۆردن ببێت.

سەرەڕای وابەستەیی نیوکاسڵ بە یاریزانەکە، کەچی لیڤەرپوول تاوەکو ئێستا لە گفتوگۆکان نەکشاوەتەوە، هەرچەندە بەهای یاریزانەکە رەنگە بگاتە 80 ملیۆن پاوەند.

نیوکاسڵ کێشەی هاوتەریبوونی لەگەڵ رێساکانی یاریی خاوێندا هەیە، بۆیە دەبێ دەستبەرداری یەکێک لە ئەستێرەکانی ببێت و گۆردن بژاردەیەکی بەهێزە، بۆ جێهێشتنی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button