ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد لەگەڵ دوو یاریزان گەیشتە رێككەوتن

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی هەریەك لە ماتیاس دی لیخت و نوسەیر مەزراوی لەگەڵبایرن میونشن گەیشتە رێككەوتن.

دەیڤد ئۆرنشتاین، لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاشكرایكرد هەردوو یاریزان دی لیخت و مەزراوی بە فەرمی پەیوەندی بە ریزەكانی مانچێستەر یونایتدەوە دەكەن.


ئاماژەی بەوەشكردووە، دی لیخت بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ و پێنج ملیۆن گۆڕانكاری، بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا ساڵی 2029 پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە دەكات.

نوسەیر مەزراویش بە بەهای 15 ملیۆن یۆرۆ و 5 ملیۆن گۆڕانكاری پەیوەندی بە تیمەكەی تێن هاخەوە دەكات.

دی لیخت لە هاوینی ساڵی 2022 لە ریزەكانی یوڤێنتوسەوە بە بەهای 85 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد.

لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكە بەشداری لە 73 یاری كردووە و توانی پێنج گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

هەواڵی خۆش بۆ هاندەرانی مان یونایتد، لەم مانگە دوو گرێبەستی گەورە روودەدات

بابەتی زیاتر

Back to top button