عێراقگرنگترین

یونس مه‌حمود هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات؛ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هێڵی سووره‌

Yariga App

یاریگا –

يونس مه‌حمود، جێگری دووەمی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، هەڕەشە لە چەند لایەنێک دەکات و دەڵێت، هەڵبژاردەی عێراق هێڵی سوورە و مانەوەی خێسوس کاساسیشی پشتڕاستکردەوە.

یونس مه‌حمود، ئەفسانەی عێراقی له‌ هەژمارەکەی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبوو نووسیویەتی

وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی پێشوو باسم كرد، هیچ ناكۆكیه‌كمان له‌گه‌ڵ كاساس نییه‌، سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقیش ئه‌مه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌.

براوەی جامی ئاسیای ساڵی 2007 هەڕەشە لە چەند لایەنێک دەکات، بەبێ ئەوەی ناویان بهێنێت و دەڵێت

بۆ هەموو لایەک دووبارەی دەکەمەوە، هەڵبژاردەی نیشتمانی هێڵی سوورە و میراتێکی نیشتمانی گەورەیە و سازش لەسەر پڕۆژەکەی ناکرێت، رێگە نادەین کەس خەونی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 لەبارببات. هەموومان لە بەکارهێنانی تواناکانمان بۆ پاڵپشتیکردنی شێرەکانی رافیده‌ین گەیشتن بە خەونی 40 ملیۆن عێراقی بەردەوامین.

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌بوو كاساس كێشه‌ی له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هه‌یه‌ و له‌وانه‌یه‌ ئه‌ركی مەشقی هه‌ڵبژارده‌كه‌ جێبهێڵێت، به‌ڵام عه‌دنان درجال سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه‌ رایگه‌یاند

دڵنیاتان دەکەینەوە کە هیچ ناکۆکییەکمان لەگەڵ راهێنەر خێسوس کاساس نییە، پێزانینمان بۆ هەوڵە بەنرخەکانی هەیە کە لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی کردوویەتی.

سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دووپاتیشیکردەوە

کێشە و تێنەگەیشتنەکانی ئەم دواییە چارەسەر کراون، ئێستا هیچ ناکۆکییەکمان نییە، پێشکەوتنەکانمان له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تێکبدات، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە کاساس بەردەوام دەبێت.

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ 5 و 10ی مانگی داهاتوو دوو یاریی له‌ پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی به‌رامبه‌ر عومان و كوێت دەکات، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ش له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا لیستی سه‌ره‌تایی یاریزانه‌كان ئاشكرا ده‌كات.

خێسوس کاساس لە پۆستی راهێنەرایەتی عێراق نامێنێت؟

بابەتی زیاتر

Back to top button