ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوو یانەی پرێمەرلیگ رکابەری لەسەر گەڕاندنەوەی زاها دەکەن

زاها ئەزموونێکی زۆری لە پرێمەرلیگ هەیە

Yariga App

یاریگا –

لێستەر سیتی کار لەسەر ئامادەکردنی ئۆفەرێک بۆ ویلفرێد زاها، هێرشبەری گاڵاتەسەڕای دەکەن.

زاها بەشداری لە یەکەم یاری یانەکەی لە خولی سوپەرلیگی تورکیا لە بەرامبەر هاتای سپۆر نەکرد، ئەمەش بەهۆی سەرقاڵبوونی بە گفتوگۆکان لەگەڵ دوو یانەی پرێمەرلیگ.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، یاریزانی کۆتدیڤواری کە لە هاوینی ساڵی 2023 لە کریستال پاڵاسەوە پەیوەندی بە یانە تورکییەکەوە کرد، نزیکە لە گەڕانەوە بۆ پرێمەرلیگ و یانەکانی لێستەر سیتی و کریستال پاڵاس داوای دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک بێت، لێستەر سیتی زۆر نزیکە لە بەدەستهێنانی واژۆی زاها و پێدەچێت ببێتە پێنجەم گواستنەوەی ئەم هاوینە، لە دوای گواستنەوەی هەریەکە لە مایکڵ گۆڵدینگ، بۆبی دۆ کۆردۆڤا رید، کەیڵب ئۆکۆلی و عەبدول فاتاوو.

زاها لە وەرزی رابردوودا لە کۆی 42 یاری، 10 گۆڵ و پێنج ئەسیستی لەگەڵ گاڵاتەسەڕای هەبوو و توانی لەگەڵ تیمەکەی ببێتە پاڵەوانی تورکیا.

زاها بەرهەمی ئەکادیمیای کریستال پاڵاسە، بە درێژایی کاروانی وەرزشی لەگەڵ یانەکەی باشووری لەندەن 458 یاری کردووە، 90 گۆڵ و 62 ئەسیستی هەبووە. ئێستا یانەکە دەیەوێت جارێکی دیکە بە خواستن بیگەڕێنێتەوە پرێمەرلیگ.

کریستال پاڵاس یەکەم یاریی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ لە بەرامبەر برێنتفۆرد لە 18ی ئەم مانگە دەکات و لێستەر سیتیش لە 19ی ئەم مانگە، رووبەڕووی تۆتنهام دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button