ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی ئاتلێتیکۆ مەدرید گواستنەوەی ئەستێرەیەکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی ئاتلێتیکۆ مەدرید گواستنەوەی یاریزانی پێشووی چێڵسی، کۆنۆر گالاگێری راگەیاند.

ماڵپەڕی ئاتلێتیکۆ مەدرید بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی کۆنۆر گالاگێر گرێبەستی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید واژۆ کردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی رۆخی بلانکۆسە.

گرێبەستەکەی گالاگێری لەگەڵ یانە مەدریدییەکە بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێت و تا هاوینی 2029 یاریی بۆ یانەکە دەکات. لە بەرامبەر گواستنەوەی یاریزانەکە ئاتلێتیکۆ بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بە چێڵسی دەدات.

دوو یانەی پرێمەرلیگ هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکەیان داوە، بەڵام کۆنۆر تەنیا هەڵسەنگاندنی لەنێوان دوو بژاردە کردووە، بژاردەی یەکەم نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی بوو بۆ دوو وەرزی دیکە، بژاردەی دووەمیش پەیوەندیکردن بوو بە تیپەکەی سیمیۆنی، یاریزانەکە بژاردەی دووەمی هەڵبژارد.

چێڵسی ناچارە دەستبەرداری چەند یاریزانێک ببێت، تاوەکو لەگەڵ رێساکانی یاریی خاوێن هاوتەریب بێت و جیا لەمەش، گرێبەستی کالاگێر لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچوو و چێڵسی نەیویست بەخۆڕایی دەستبەرداری ببێت.

یاریزانی 24 ساڵان بەرهەمی ئەکادیمیای چێڵسییە و تاوەکو ئێستا 95 یاری کردووە و خاوەنی 10 گۆڵە. کالاگێر 13 یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کردووە و بانگهێشتی یۆرۆی 2024 کرابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button