ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ماتس هەمڵس پەیوەندی بە یانەیەکی پرێمەرلیگ دەکات

بەرگریکارەکەی پێشووی دۆرتموند نایەوێت بچێتە سێریا ئەی

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستا چارەنووسی ماتس هەمڵس، بەرگریکاری پێشووی بۆڕووسیا دۆرتموند یەکلایینەبووەتەوە.

لە ماوەی رابردوودا، هەمڵس لە پەیوەندیکردن بە بۆڵۆنیا نزیکبوو، بەڵام لەپڕ تەواوی پڕۆسەی گواستنەوەکە هەرەسیهێنا.

فلۆریان پلێتنبێرگ، رۆژنامەنووسی دیاری بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان روونیکردووەتەوە، یانەیەکی پرێمەرلیگ گفتوگۆکانی لەگەڵ هەمڵس دەستپێکردووە.

برایتن لە گواستنەوەی هەمڵس زۆر جدییە، لە چەند رۆژی رابردوودا، هەمڵس بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ فابیان هورزێلەر، راهێنەری یانەکە کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسەکەی سکای سپۆرتس بێت، هەمڵس زۆر بە پڕۆژە نوێیەکەی برایتن سەرسامە و دەیەوێت ببێتە بەشێک لە پڕۆژەکە.

لەلایەکی دیکەوە، برایتن لە گواستنەوەی هەمڵس دوو دڵ نییە، چونکە پێی وایە بەرگریکارە ئەڵمانییەکە ئەزموونێکی زۆری هەیە و دەتوانێت یارمەتی هێڵی بەرگری یانەکە بدات.

ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی هەمڵسە و تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button