ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوا پەرەسەندن؛ هەمووان بۆ ئۆلمۆ لە ئەڵمانیا دەبن

لایزپیگ نوێنەرانی پەیوەندیدار بە کەیسی ئۆلمۆ کۆدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

دانی ئۆلمۆ، ئەستێرەی ئیسپانی ئەمڕۆ گەشتی ئەڵمانیا دەکات.

دوای بردنەوەی نازناوی یۆرۆی 2024، ئۆلمۆ پشووی هاوینەی وەرگرت و بڕیارە ئەمڕۆ بگەڕێتەوە ئەڵمانیا و داهاتووی لەگەڵ لایپزیگ یەکلاییبکاتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئۆلمۆ لەگەڵ ئاندی بارا،-ی بەڕێوەبەری کارەکانی لە زەگرێب، پایتەختی کڕواتیا کۆبوونەوە و ئەمڕۆ بەیەکەوە دەگەنە لایپزیگ.

بارسێلۆنا دەمێکە هەوڵی گواستنەوەی دەدات، بەڵام تاوەکو ئێستا رێککەوتنی کۆنکریتی لە نێوان بارسا و یانە ئەڵمانییەکە نەکراوە.

بڕیارە پێنجشەممە، ئۆلمۆ مەشقەکانی لەگەڵ لاپیزیگ دەستپێبکاتەوە، بەڵام بارسا دەیەوێت بەر لە وادەکە، هەموو شتێک یەکلاییبکاتەوە.

رۆژنامەکە ئاشکرای دەکات، هۆکاری گەشتی بەڕێوەبەری کارەکانی دوای بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکانی نێوان بارسا و لایپزیگە. بارسێلۆنا ئۆفەرێکی نوێی بەبڕی 47 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 10 ملیۆنی پەیوەست بە بردنەوەی لالیگا و چامپیۆنزلیگ لە شەش ساڵی داهاتوو ئامادەکردووە.

هەمووان لە ئەڵمانیا دەبن

تاوەکو ئێستا لایپزیگ وەڵامی ئۆفەری دووەمی بارسێلۆنای نەداوەتەوە و پێدەچێت لە دوو رۆژی داهاتوودا، هەموو شتێک روون ببێتەوە.

بەڕێوەبەرانی لایزپیگ لەگەڵ یانەکە بۆ ئامادەکاری وەرز لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوون و کاتی پێویستییان بۆ تاوتوێکردنی بابەتەکان نەبووە. دوێنی شاندەکە گەڕاوەتەوە و ئامادەن بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی ئۆلمۆ، لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی کۆببەنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، ئۆلمۆ نایەوێت بابەتی گواستنەوەی درێژبکێشێت و بە لایپزیگی راگەیاندووە، دەیەوێت لەم هاوینەدا پەیوەندی بە بارساوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button