ئیسپانیاگرنگترین

كارلۆ ئانچێلۆتی: جود بێڵینگهام وەڵامی پەیوەندییەكانم ناداتەوە

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە شێوەیەكی گاڵتە ئامێز ئاشكرایكرد كە پەیوەندی بە جود بێڵینگهامەوە كردووە بەڵام وەڵامی نەداوەتەوە.

ئەستێرە ئینگلیزیەكە ئێستا لەگەڵ خێزانەكەی لە پشوودایە و پەیوەندی بە مەشق و راهێنانەكانی ریال مەدریدەوە نەكردووەتەوە.

جود بێڵینگهام لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا توانیان بگەنە یاری كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024 و لە یاری كۆتاییدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا شكستیانهێنا.

تا ئێستا هەریەك لە یاریزانان ( كیلیان ئێمباپێ، جود بێڵینگهام ، دانی كارڤاخال ، فیدی ڤاڵڤێردی، فێرلاند مێندی، ئۆرێلیەن چوامینی و ئێدوارد كاماڤینگا ) پەیوەندیان بە مەشق و راهێنانەكانی ریال مەدریدەوە نەكردووە.


كارلۆ ئانچێلۆتی لە لێدوانێكیدا بە پێكەنینەوە دەربارەی بێڵینگهام گوتی:

ئێمە لەگەڵ سەرجەم یاریزانەكان لە پەیوەندیداین، بەڵام دوێنێ لە بێڵینگهام توڕە بووم، پەیوەندیم پێوە كرد، وەڵامی نەدامەوە، دواتر داوام لە ڤینیسیۆس كرد پەیوەندی پێوە بكات، راستەوخۆ وەڵامی دایەوە.

دەربارەی یاری سوپەری ئەوروپا كارلۆ گوتی:

پێموایە ئەو یاریزانانەی كە نازناوی چامپیۆنزلیگیان بردووەتەوە، پێوویستە لە جامی سوپەر یاری بكەن، تەنیا دوو یاریزانمان ناتوانن ئامادە بن ئەوانیش ناچۆ و كرووسن.

لەگەڵ تیمەكەم دەتوانین كێبڕكێ بۆ بردنەوەی سەرجەم نازناوەكان بكەین، پێكهاتەی پێوویستمان بۆ هەموو پێشبڕكێیەكان هەیە.

کاتێک هەمووان دەگەڕێنەوە، پێویستە پێکەوە کاربکەین و پێش یكەم یاری فەرمی کەشێکی ئەرێنی دروستبکەین.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 14مانگ ریال مەدرید و ئاتڵانتا لە یاری سوپەری ئەوروپادا رووبەرووی یەك ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button