ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

نیکڵاس فوڵکروگ دۆرتموند بەرەو پریمەرلیگ جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا-هەردوو یانەی بۆروسیا دۆرتموند و وێستهام یونایتد رێککەوتوون لەسەر گواستنەوەی نیکڵاس فولکروگی هێرشبەری یانە ئەڵمانییەکە.

دۆرتموند لە پێگە فەرمییەکانی خۆی راگەیاند، فوڵکروگ مەشقی یانەکەی جێهێشتووە تاوەکو لەگەڵ بەرپرسانی وێستهام دابنیشن و بزانن کە ئایا لەسەر خاڵەکەسییەکانی نێوانیان رێکدەکەون یاخود نا.

لەباری جێبەجێکردنی مەرجە کەسییەکان، ئەوا هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەبێتە نوێترین ئەستێرەی خولی ئینگلیزیی.

بەگوێرەی سکای سپۆرت، دۆرتموند داوای 30 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و پێنج ملیۆنی گۆڕاوی کردووە و وێستهامیش سەرەتا 25 ملیۆنیان پێشکەش کردووە، بەڵام سەرەنجام هەردوولا لەسەر گواستنەوەکە رێککەوتوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button