ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوو یانە ئۆفەری فەرمیان بۆ گواستنەوەی جولیان ئالڤارێز پێشكەشكردووە

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەی لە وەرزی رابردوو یانە زلهێزەكانی ئەوروپا هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی جولیان ئالڤارێز دەدەن.

جولیان ئالڤارێز لە هاوینی ساڵی 2022 بە بەهای 21 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی ریڤەر پلەیتەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد.

گرێبەستەكەی ئالڤارێز لەگەڵ سیتیزن لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی گاستۆن ئیدۆل رۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی، هەریەك لە یانەكانی پاریس سانجێرمان و ئاتلێتیكۆ مەدرید ئۆفەری فەرمیان بۆ گواستنەوەی جولیان ئالڤارێز پێشكەشكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە ئاتلێتیكۆ مەدرید ئۆفەرێكی بە بەهای 60 ملیۆن یۆرۆ بەمەبەستی بەدەستهێنانی واژۆی ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە پێشكەشی سیتی كردووە.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئۆفەرەكەی پاریس سانجێرمان بۆ بەدەستهێنانی هێرشبەرە 24 ساڵانەكە لە ئۆفەرەكەی ئاتلێتیكۆ مەدرید زیاترە.

گاستۆن ئیدۆل ئەوەشی خستووەتە روو، بە ئەگەرێكی زۆر ئالڤارێز لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا ریزەكانی سیتیزن جێدەهێڵێت، بەڵام تا ئێستا دیار نییە پەیوەندی بە كام یانەوە دەكات.


لەلایەكی دیكەوە سانتی ئاونا رۆژنامەنووس لە تۆڕی فووت مێركاتۆ ئاشكرایكرد، پاریس سانجێرمان ئۆفەرێكی فەرمی بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی ئالڤارێز پێشكەشكردووە، یانە فەڕەنسیەكە لەسەر داواكاری لویس ئێنریكێ بە جدی كار بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەكە دەكات.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە، مانچێستەر سیتی بۆ دەستبەرداربوون لە گۆڵكارەكەی داوای 70-80 ملیۆن یۆرۆ دەكات.

جولیان ئالڤارێز بە درێسی پاڵەوانی جیهانەوە

ئالڤارێز وەرزی رابردوو لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەشداری لە 54 یاری كرد و توانی 19 گۆڵ بكات و 13 گۆڵیش درووست بكات.

جولیان لەگەڵ تانگۆ توانی نازناوی كۆپا ئەمێریكا بباتەوە و توانی دوو گۆڵ لە پاڵەوانیەتیەكەدا بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button