ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

هەڵبژاردەی مەغریب ژمارە پێوانەییەکی نوێی تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی مەغریب لە مێژووی ئۆڵێمپیاد ژمارە پێوانەییەکی نوێی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ لە قۆناخی چارەکی کۆتایی ئۆڵێمپیادی پاریس، هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی مەغریب رووبەڕووی هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی ئەمریکا بووەوە.

مەغریبییەکان یارییەکەیان بە ئەنجامێکی گەورە 4-0 بردەوە و ئەمریکایان گۆڵبارانکرد و وەک یەکەم هەڵبژاردە خۆیان گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی ئۆڵێمپیادی پاریس.

بەم بردنەوەیەش مەغریب ژمارە پێوانەییەکی مێژوویی تۆمارکرد و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ قۆناخی پێشکۆتایی ئۆڵێمپیاد سەرکەوت.

هاوکات دوو ساڵ لەمەوبەر و لە جامی جیهانی 2022 لە قەتەر، هەڵبژاردەی مەغریب ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و بۆ یەکەمجار خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیال.

بابەتی زیاتر

Back to top button