ئینگلتەرا

ئینزۆ فێرناندێز داوای لێبوردنی کرد و گەڕایەوە مەشقەکانی چێڵسی

Yariga App

ئەمڕۆ ئینزۆ فێرناندێز پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد و لە یەکەم کاریدا داوای لێبوردنی لە هاوتیمەکانی کرد.

ئینزۆ تۆمەتباربوو بە رەگەزپەرستی دژی یاریزانە ئەفریقییەکانی ئەورووپا و بە تایبەت یاریزانە فەڕەنسییەکان ئەمەش لە میانەی ئاهەنگگێڕانی ئەرژەنتین بۆ بردنەوەی کۆپا ئەمێریکا.

رەفتارەکەی ئینزۆ بووە هۆی ئەوەی بەشێک لە یاریزانانی بلوز توڕەبن لەو یاریزانە و کار گەیشتە ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەڵامی بدەنەوە. بەڵام ئەمڕۆ ئەو یاریزانە پاش گەڕانەوەی، سەرەتا لەگەڵ مارێسکای راهێنەری تازە قسەی کردووە و دواتریش داوای لێبوردنی کردووە.

بەگوێرەی سکای سپۆرت هەریەک لە ریس جەیمس و ئاکسێل دیساسی رۆڵی گرنگیان گێڕاوە لە ئاشتکردنەوەی ئینزۆ لەگەڵ هاوتیمەکانی.

هەروەها فابریزیۆ رۆمانۆ دەڵێت، یاریزانە ئەرژەنتینییەکە بڕیاریداوە بڕە پارەیەکی زۆر ببەخشێتە رێکخراوەکانی دژی رەگەزپەرستی.

فێرناندێز گرانترین یاریزانی مێژووی چێڵسییە و هەروەها پریمەرلیگە بە 121 ملیۆن یۆرۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button