دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

گەورەیەکی ئینگلتەرا چاوی لە گەڕاندنەوەی سانێیە بۆ پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی ئینگلتەرا چاوی لە گواستنەوەی لێرۆی سانێ یاریزانی بایرن میونشنە بۆ پرێمەرلیگ.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە دوای یەکەم کاروانی پیشەگەرێتی لەگەڵ شاڵکە، دواتر لە 2016 گواسترایەوە مانچێستەر سیتی و بۆ ماوەی چوار وەرز لەوێ بەردەوام بوو. هەر لەگەڵ سیتیش بوو یەکەم کاری پێکەوەییان وەک یاریزان و یاریردەری راهێنەر لەگەڵ میکێل ئارتێتا.

بەگوێرەی زانیارییەک کە فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتس، ئارسیناڵ چاودێری دۆخی سانێ دەکات کە لە سەروبەندی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ باڤارییەکان. ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەیشی زانیوە کە خودی ئارتێتا لەگەڵ ئەو یاریزانە پەیوەندییەکی نایابی هەیە.

فلۆریان لە بەشێکی هەواڵەکەیدا کە دڵخوازی هاندەرانی گەنەرز نییە، باس لەوە دەکات سانێ نیازی لە جێهێشتنی بایرن نییە لەم هاوینە. بەڵکو لەگەڵ یانەکەی نیازی نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان هەیە تا دوای 2025.

سەرسامبوونی ئارتێتا بە سانێ لە خۆڕ نییە، وەرزی رابردوو یاریزانە 28 ساڵانەکە لەگەڵ بایرن بەشداری لە 27 یاری بۆندزلیگادا توانی 8 گۆڵ و 11 ئەسیست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button