ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیڤەرپوول دەستبەرداری ئێندۆ نابێت و ئۆفەرێک رەتدەکاتەوە

میراتییەکەی کڵۆپ

Yariga App

یاریگا –

بۆ دەستبەرداربوون لە واتارو ئێندۆ، لیڤەرپوول ئۆفەرێکی مارسیلیای فەرەنسی رەتدەکاتەوە.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ماریسیلیا بۆ گواستنەوەی واتارو ئێندۆ ئۆفەرێکی بە بەهای 14 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە لیڤەرپوول کردووە بەڵام رێدز ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە.

رۆبێرتۆ دی زێربی ئیتالی و راهێنەری نوێی یانە فەرەنسییەکە بە تواناکانی ئێندۆ سەرسامە، بەڵام ئارنە سڵۆت ئامادە نییە دەستبەرداری ئەستێرە ژاپۆنییەکە ببێت و بەشێکە لە پلانەکانی تیپەکەی.

هاوینی رابردوو هەریەکە لە ناوەڕاستکاران فابینیۆ و جۆردان هێندەرسن لیڤەرپوولیان جێهێشت، یۆرگن کڵۆپ بۆ پڕکردنەوەی شوێنیان گرێبەستی لەگەڵ واتارو ئێندۆ، دۆمینیک سۆبۆسلای و راین خراڤنبێرخ واژۆ کرد.

ژاپۆنییە تەمەن 31 ساڵانییەکە وەرزی رابردوو بەدرێسی لیڤەرپوول ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و متمانەی کڵۆپی بەدەستهێنا.

واتارو هاوینی رابردوو بەبڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە شتوتگارتەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 43 یاریی کردووە، دوو گۆڵی بۆ رێدز کردووە و گۆڵێکیشی دروستکردووە. نازناوێکی جامی خولی ئینگڵتەڕاشی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button