هێرشێکی فراوان کراوەتە سەر فەڕەنسا و کاریگەری لەسەر ئۆڵێمپیاد هەیە
هێرشەکە کاریگەری لەسەر 800 هەزار کەس دروستکردووە
یاریگا –
هێرشێکی فراوانی ئەلیکترۆنی کرایە سەر تۆڕی شەمەندەفەری فەڕەنسا و کاریگەرییەکی زۆر لەسەر هاتووچۆی ئەمڕۆی فەڕەنسا و بە تایبەت پاریس دروستدەکات.
کۆمپانیای شەمەندەفەری فەڕەنسا بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو هێرشێکی فراوانکراوەتە سەر تۆڕی بەیەک بەستنەوەی شەمەندەفەرە خێراکان و کاریگەری لەسەر کاتەکان دروستکردووە، ئەمەش چەند کاتژمێر بەر لە دەستپێکردنی ئاهەنگی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵێمپی.
لە بەیاننامەیەکدا کۆمپانیاکە بڵاویکردووەتەوە
رێڕەوی بەشێک لە شەمەندەفەرەکان دەگۆڕین، بەڵام ناچارین بەشێکی زۆرییان هەڵبوەشێنینەوە. رەنگە بەدرێژایی دوو رۆژی داهاتوو کێشەکە چارەسەر نەکرێت.
بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس بێت، هێرشەکە کاریگەری لەسەر رێڕەوی باشووری فەڕەنسا دروست نەکردووە، چونکە هێرشەکە پووچەڵکراوەتەوە.
حکومەتی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێرشەکە کردەوەیەکی تاوانکارانەیە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، هێڵی رێڕەوی شەمەندەفەری ‘یۆرۆستار’ لە بەریتانیاوە بۆ پاریس کێشەی هونەری تێکەوتووە و بەشێک لە گەشتەکان هەڵوەشێندراونەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێرشە فراوانەکە کاریگەری لەسەر هاتووچۆی 800 هەزار کەس دەبێت.