ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

سمیس رۆو لە جێهێشتنی ئارسیناڵ نزیک دەبێتەوە

هەر لە پرێمەرلیگ دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

سمیس رۆوی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی ئارسیناڵ لە جێهێشتنی یانەکەی نزیک دەبێتەوە.

رۆژنامەنووسی ماڵپەڕی ئاتڵێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی سمیس رۆو، فولهام لە رێککەوتن لەگەڵ ئارسیناڵ نزیکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئۆرنشتاین، دوایین ئۆفەری فولهام بۆ گەنەرز 35 ملیۆن پاوەندە، ئەو ئۆفەرەش بەدڵی یانە لەندەنییەکەیە و خەریکە گرێبەستەکە یەکلایی دەبێتەوە.

سمیس ئامانجی سەرەکی کریستاڵ پاڵاس بوو، بەڵام فولهام خۆی خزاندە کێبڕکێکە و بە ئۆفەرێکی گەورەتر یاریزانەکە بەرەو ریزەکانی پەلکێش دەکات.

رۆو لە وەرزی 2021/22 یەکێک لە یاریزانە دڵخوازەکانی هاندەرانی ئارسیناڵ بوو، ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەش دەکرد، لە 33 یاریدا توانی 10 گۆڵ بۆ تیپەکەی بکات، 2 گۆڵیشی دروستکرد.

بەڵام لە وەرزی دواتر بەهۆی پێکانێکی درێژخایەن لە بەشێکی زۆری یارییەکانی یانەکەی بێبەش بوو، گابڕیێل مارتینێلی بەڕازیلی شوێنی ئەوەی پڕکردوە و ئاستێکی بەرزیش پێشکەش دەکات.

بەڵام وەرزەی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنیا 475 خولەک یاریی بۆ یانەکەی کردووە، بۆیە بڕیاریدا بەشێوەیەکی یەکجاری گەنەرز جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button