ئەستێرەیەکی بە ئەزموونی ئاتلێتیکۆ مەدرید روویکردە خولی تورکی
یاریگا –
کۆچی ئەستیرە دیارەکانی خولە بەهێزەکانی ئەورووپا بۆ خولی تورکی لەم هاوینە بەردەوامی هەیە و ئەم جارە یاریزانێکی دیاری ئاتلێتیکۆیان گواستەوە.
فابریزۆ رۆمانۆ شارەزای جموجووڵەکانی بازاڕی گواستنەوەکان لای خۆیەوە بڵاویکردووەتەوە کە یانەی ترابزۆن سپۆرتی ئەو وڵاتە گرێبەستێکی سێ ساڵەیان لەگەڵ ستیفان ساڤیچی بەرگریکاری ئاتلێتیکۆ واژۆکردووە.
🔴🔵🇹🇷 Official, confirmed. Stefan Savić signs three year deal as new Trabzonspor defender from Atlético.
Exclusive story, confirmed. pic.twitter.com/c8aLDQG1HF
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 24, 2024
لای خۆیانەوە یانە تورکیەکە بە کورتە ڤیدیۆیەک بەخێرهاتنی بەرگریکارە مۆنتێنیگرۆیەکە کردووە و بە فەرمی گواستنەوەی ساڤیچیان راگەیاندووە.
پەیوەندیکردنی ئەو یاریزانە 33 ساڵە بە یانەکەی باکووری تورکیاوە لە کاتێکدابوو هێشتا ساڵێکی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا مابوو، بەڵام نەیویست بمێنێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاس، ساڤیچ بۆ هەر ساڵێکی بڕی 4.5 ملیۆن یۆرۆ بە گۆڕانکارییەکانەوە وەردەگرێت.
دیاترین قۆناخەکانی یاریکردنی ساڤیچ یانەکانی پارتیزان، مان سیتی، فیورێنتینا و لەوەتەی 2015 تا جێهێشتنی درێسی ئاتلێتیکۆ مەدریدی پۆشیووە.