ئیسپانیا

بارسێلۆنا لە فرۆشتی راهێنەرەکەی سوودی دارایی پێدەگات

Yariga App

یاریگا –

3 ملیۆن یۆرۆ لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی مەکسیکەوە خرایە سەر هەژماری بارسێلۆنا، ئەمەش هەواڵێکی خۆش بوو بۆ کەتەلۆنیەکان لەم دۆخەی ئێستا.

رافا مارکێز راهێنەری تیپی دووەمی بارسێلۆنا بەم دواییە پەیوەندی بە خاڤیێر ئەگوێرێ کرد لە ستافی تەکنیکی هەڵبژاردەی مەکسیک. وەرزێکی سەرکەوتووی لە تیپی دووەمی بارسا بەسەربرد و سەرکردایەتی ئەم تیپەی کرد بۆ قۆناغی کۆتایی خولی پلە دوو، بەڵام لە کۆتا هەنگاودا شکستی هێنا.

مارکێز لەم دواییانەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا بۆ وەرزێکی تر درێژ کردبووەوە و بۆ ماوەیەکی زۆر وەک جێنشینی چاڤی دادەنرا. هەروەها گدتوگۆی باشی لەگەڵ هانسی فلیک راهێنەری نوێی بارسا هەبووە و هەردوو یانە گەیشتبووە لێکتێگەیشتنێکی باش بۆ هاوکاریکردن لە وەرزی داهاتوودا. بڕیار بوو مارکێز ساڵێکی سەرکەوتوو لە بارسا بەسەر ببات، بەڵام پێشنیاری یاریدەدەری ئەگوێرێ شتێک نەبوو کە بتوانێت رەتی بکاتەوە، دواجار بارسای بەجێهێشت بۆ ئەوەی یارمەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بدات.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندێپۆرتیڤۆ، رۆیشتنەکەی بەخۆڕایی نەبووە و مەکسیک مەرجی ئازادکردنی 3 ملیۆن یۆرۆی چالاک کردووە. بەم شێوەیە سێ ملیۆن یۆرۆ کە رەنگە زۆر گرنگ بێت، چووەتە خەزێنەی یانەکەوە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە دۆخی دارایی بارسا.

بابەتی زیاتر

Back to top button