ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌عێراق

یانەی کۆمۆی ئیتاڵی پشکنینی پزیشکی بۆ عەلی جاسم دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئێستا عەلی جاسم لە فڕانسا پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی کۆمۆی ئیتاڵی واژۆ بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئێستا عەلی جاسم یاریزانی لاوی عێراقی لە فەڕەنسا پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی کۆمۆی ئیتاڵی واژۆ بکات.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە راشیگەیاندووە، چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرێبەستی عەلی جاسم لەلایەن یانە ئیتاڵییەکە رابگەیەنرێت و بەفەرمی گواستنەوەی هێرشبەرە لاوەکەی یانەی کارەبا رابگەیەنێت.

پێشتر تۆڕی وەرزشی رایگەیاندبوو، عەلی جاسم بۆ ماوەی سێ ساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی کۆمۆی ئیتاڵی دەکات و لەسەر داوای خیسوس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ناوی یاریزانە لاوەکە لە لیستی تیپی یەکەمی یانەکە تۆمار دەکرێت، یانەی کارەبای عێراقی لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لە عەلی جاسم 300 هەزار دۆلار وەردەگرێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا ئاشکراشیکردبوو، عەلی جاسم 400 هەزار دۆلار لە یانە ئیتاڵییەکە وەردەگرێت و بەکۆی گشتی نرخی گرێبەستەکەی عەلی جاسم 700 هەزار دۆلار دەبێت، هێرشبەرە لاوەکەی قوە جەوییە لەگەڵ تیپی یەکەم دەست بە مەشق و راهێنان دەکات.

نرخی گرێبەستەکەی عەلی جاسم بۆ یانەی کۆمۆی ئیتاڵی 700 هەزار دۆلار دەبێت

بابەتی زیاتر

Back to top button