ئیسپانیاگرنگترین

لیڤەرپوول و سۆسیداد هەرچۆن رێکبکەون لەسەر کوبۆ، ریاڵ مەدرید قازانجە گەورەکە دەکات

دوو ساڵە کوبۆ یاریزانی ریاڵ مەدرید نییە و کەچی ریاڵ هێشتا قازانجی ماددی لێدەکات

Yariga App

یاریگا –

ریاڵ مەدرید نزیکە لەوەی بڕە پارەیەکی باش لە مامەڵەی تاکیفوسا کوبۆ دەستبخات ئەگەرچی زیاتر لە دوو ساڵە ئەو یاریزانە بە فەرمی ریاڵی جێهێشتووە و یاریزانی ریاڵ سۆسیدادە.

یاریزانە ژاپۆنیەکە کە ساڵی 2019 لە یۆکۆهامای وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە مەدرید، ساڵ لە دوای ساڵ بە خواستن دەنێردرایە دەرەوە و تا دواجار و بۆ هەمیشە لە هاوینی 2022 ریاڵ بە بڕی 6.5 ملیۆن یۆرۆ بە یانەکەی هەرێمی باسکی فرۆشت.

لە رێککەوتنەکەی نێوانیاندا مەدریدیەکان مەرجێکیان جێگیرکرد بەوەی لە داهاتوادا مافی وەرگرتنی نیوەی ئەو بڕە پارەیان دەبێت کە سۆسیداد بە هەر یانەیەکی بفرۆشێت.

وا ئێستا، بە گوێرەی نوێترین زانیاریی، لیڤەرپوول چاوی لە کڕینی ژاپۆنیە 23 ساڵانیەکەیە و دەنگۆ هەیە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەیدا خەرج بکرێت.

ئەگەر ئەو گواستنەوەیە سەربگرێت، ئەوا ڕیاڵ مەدرید بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی لە مامەڵەکەی نێوان لیڤەرپوول و سۆسیداد بەردەکەوێت.

ماوەی دوو ساڵە کوبۆ لەگەڵ سۆسیداد له درەوشانەوەی بەردەوامدایە و، وەرزی رابردوو لە 30 یاری خولی ئیسپانی توانی 7 گۆڵ و 4 ئەسیستی هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button