ئینگلتەراگرنگترین

بۆ گەشتە ئامادەکارییەکانیان لە ئەمریکا چێڵسی یاریزانێکی دوورخستەوە

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی ئینگلیزی بۆ خۆئامادەکردن بۆ وەرزی نوێ بە سەرپەرشتی ئینزۆ مارێسکا گەشتی ئەمریکا دەکەن، بەڵام پێش دەستپێردنی گەشتەکە یاریزانێکی دوورخستەوە و رەنگە ئەم هاوینە دەستەبەرداریبن.

بلووز کە چەند وەرزێکی خراپترین وەشانەکانی خۆی پیشان دەدات، گۆڕانکارییەکی گەورەی کردووە لە ریزەکانی و هێنانی مارێسکایش بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە بە ئومێدی گەڕاندنەوەی یانە لەندەنیەکەیە بۆ پێگەی سروشتی خۆی.

بەگوێرەی زانیارییەک کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، تریڤۆ چالۆبا نەخراوەتە نێو بەرنامەی گەشتەکەی ئەمریکاوە و چاوەڕواندەکرێت ئەم هاوینە بیفرۆشن.

بلووز بۆ دڵی بەرگری بژاردەکانیتری وەک ویسلی فۆفانا، ئالێکس دیساسی و یاریزانی تازە گواستراوە تۆسین ئادارابیۆی هەیە.

فرۆشتنی چالۆبا هەمیشە ئەگەرێکی کراوە بووە. یاریزانەکە کە هەر لە تەمەنی 8 ساڵیەوە لە یانەکەیە، بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2018 یەکەمین گرێبەستی پیشەگەرێتی لەگەڵ چێڵسی واژۆکرد، بەڵام سێ ساڵی ویست تا یەکەم یاری فەرمی بەشداری پێبکرێت. ناوبراو لە سێ ماوەی جیاوازدا بە خواستن نێردراوەتە دەرەوە.

دەنگۆیەکان باس لەوە دەکەن یانەی کریستاڵ پاڵاس چاوی لە تواناکانی یاریزانە 25 ساڵانە ئەفریقی-ئینگلیزیەکەیە.

لە بەرنامەی گەشتەکەیاندا تیمەکەی مارێسکا چەند تاقیکردنەوەیەکی جیاوازیان لەپێشە و لەنێویاندا ریاڵ مەدرید و مان سیتی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button