عێراقکوردستان

سیروانی نوێ دەستەی راهێنەرانی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

سیروانی نوێ وەک دووەم یانەی کوردستان دەستەی راهێنەرانی تیپی تۆپی پێی پێشکەوتووانی دیاریکرد.

بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی ی 2024 _ 2025 ـی خولی نایابی کوردستان، سیروانی نوێ دەستەی راهێنەرانی تیپەکەی ئاشکرا کرد، غەریب محەمەد راهێنەری وەرزی رابردووی یانەکە گرێبەستی لەگەڵ سیروانی نوێ نوێکردەوە و لە وەرزی داهاتووش سەرپەرشتی تیپەکە دەکات، هەریەک لە بابان عەلی وەک یاریدەدەری راهێنەر و مەریوان محەمەدیش وەک راهێنەری گۆڵپارێزان دەستنیشانکران، دوای دەربەندیخان یانەی سیروانی نوێ وەک دووەم یانە دەستەی راهێنەرانی بۆ وەرزی داهاتووی خولی نایابی کوردستان راگەیاند.

سیروانی نوێ وەرزی رابردوو لە ریزبەندی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان دابوو، لە وەرزی 2021 _ 2022 بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان و لە وەرزی 2009 _ 2010 خانەی دووەمی ریزبەندی خولی نایابی کوردستانی بە دەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button