ئیسپانیاگرنگترین

گرنگی رۆڵی تیاگۆ ئالكانتارا لە ستافی راهێنه‌رانی بارسێلۆنا چییە؟

Yariga App

یاریگا –

تیاگۆ ئالكانتارا، ئەستێرەی پێشووی لیڤەرپوول، بەبڕیاری وازهێنانی لە تەمەنی 33 ساڵیدا، هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کرد، كاروانی  وەرزشی نایاب و پڕ لە ژمارە و دەستکەوت بوو.

دوای هەفتەیەک لە بڕیاری وازهێنانی له‌ یاریكردن، یانەی بارسیلۆنا ئەلکانتارای بۆ ستافی راهێنەرایەتی یانه‌كه‌ی بە سەرۆکایەتی هانسی فلیکی ئەڵمانی راگەیاند، هەرچەندە یاریزانەکە هێشتا بڕوانامەی راهێنەرایەتی بەدەست نەهێناوه‌.

ئالكانتارا لە ژیانی پیشەگەریدا یاری بۆ یانەکانی بارسیڵۆنا و بایرن میونشن و لیڤەرپوول کردووە، دوای 11 ساڵ لە رۆیشتنی گەڕایەوە بۆ بلوگرانا.

یاریزانەكه‌ی پێشووی لیڤەرپوول لە وەرزی 2019-2020 كاتێك یاریزانی یانه‌ی بایرن میونشن بوو له‌گه‌ڵ فلیک كاریكردووه‌، کە تیایدا نازناوی سیانه‌ی مێژوویی، بۆندسلیگا و جامی ئەڵمانیا و چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنابوو، بۆیە هانس تواناکانی بە باشی ده‌زانێت.

گرنگی رۆڵی تیاگۆ ئالكانتارا له‌ ستافی راهێنه‌رانی یانه‌ی بارسێلۆنا چیه‌؟

یاریزانە ئیسپانییەکە زۆربەی تەمەنی منداڵی لە قوتابخانەی لاماسیا بەسەر بردووە، هه‌روه‌ها زانیاری لەسەر شێوازی مه‌شقدانه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌ ئەڵمانیه‌كان هەیە، ئەمەش بەهۆی مامەڵەی پێشووی لەگەڵ فلیک و یۆرگن کلۆپ، هەروەها شێوازی یانه‌كه‌ كه‌تالۆنیه‌كه‌ شاره‌زایه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی لە ژێر سه‌په‌رشتی پیپ گواردیۆلا و تیتۆ ڤیلانۆڤا له‌ بارسێڵۆنا یاریكردووه‌.

رۆژنامەی سپۆرت رایگه‌یاندووه‌، تیاگۆ رۆڵێکی سەرەکی له‌ یانه‌كه‌ دەگێڕێت، دوای ئەوەی 7 ساڵ له‌ باریرن بووه‌، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی دوو راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی یاریكردووه‌، بە شێوەیەکی زۆرباش زمانی ئەڵمانی ده‌زانێت، هەروەها شارەزا بووە لە زمانی ئینگلیزی بەهۆی ئەو کاتەی کە یاری لیڤەرپوول کردووە ، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌رێكی زۆر باش ده‌بێت له‌په‌یوه‌ندی نێوان فلیك و یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا، هۆكارێكی دیكه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ یانه‌ی بارسێلۆنا پشتگیری تیاگۆی كردووه‌ له‌ ده‌ستپێكردنی كاری راهێنه‌رایه‌تی.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تیاگۆ رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە هەموو راهێنانەکان و له‌ پلان و شێوازی یاریكردنی یارمه‌تیده‌ری فلیك ده‌بێت، ئه‌مه‌ش راهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ دڵخۆش ده‌كات چونكه‌ ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی له‌ سێ یانه‌ی گه‌وره‌ی تۆپی پێ په‌یداكردووه‌.

ئالكانتارا لە ماوەی ساڵانی 2009 تا 2013 لەگەڵ بلاوگرانا 100 یاری ئەنجامداوە و 11 گۆڵی تۆمارکردووە و 20 ئەسیستیشی بۆ هاوڕێکانی کردووە

تیاگۆ لەگەڵ بلاوگرانا 10 نازناوی بەدەستهێنا، ئەوانیش، 4 نازناوی خولی ئیسپانی، نازناوێكی چامپیۆنزلیگ، نازناوی جامی شای ئیسپانیا، دوو نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا، نازناوێكی جامی سوپەری ئەوروپا و نازناوێكی جامی جیهانی یانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button