ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

پاڵەوانێکی چامپیۆنزلیگ پەیوەندی بە کۆمۆ دەکات

کۆمۆ خۆی تۆکمە دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئالبێرتۆ مۆرینۆی، یاریزانی پێشووی یانەکانی لیڤەرپوول، سێڤییا و ڤیاریال، گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمۆی ئیتاڵی واژۆکرد.

کۆمۆ لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، مۆرینۆی ئیسپانی بە گرێبەستێکی ئازاد لە ڤیاریالەوە پەیوەندی بە یانەکە کردووە و تا هاوینی 2025 گرێبەستی واژۆ کردووە.

سێسک فابرێگاس، راهێنەری کۆمۆ لەبارەی پەیوەندیکردنی مۆرینۆ دەڵێت؛

ئالبێرتۆ بەرگریکارێکی خێرا، چالاک و بەهرەمەندە، لە رووی تەکنیکییەوە و ئەزموونێکی گەورەی هەیە. لە زۆر پاڵەوانێتی گەورە یاریی کردووە و بێگومان سودی بۆمان دەبێت، بە خۆشاڵییەوە پێشوازی لێ دەکەین.

ئالبێرتۆ لەبارەی پەیوەندیکردن بە کۆمۆ دەڵێت؛

زۆر دڵخۆشم کە ئەزمونێکی نوێ لە ژیانی وەرزشیم تاقیدەکەمەوە و لە خولێکی نوێ یاریی دەکەم، دەبێت مامەڵە لەگەڵ تیپێکی نوێ و زمانێکی نوێدا بکەم. لەگەڵ فابریگاس قسەم کرد و یەکەم کەس بوو نیشانیدا یانەکە چەندە منی دەوێت، بۆیە خێرا هەستێکی تایبەتم لەلا دروستبوو. خولی ئیتاڵیا یەکێکە لە باشترین خولەکانی جیهان، یاریزانی نایاب و تیپەکانی خاوەن مێژوویەکی گەورەن. دەبێت هەوڵبدەین لە هەموو یارییەکدا باشترین ئاست پێشکەش بکەین.

کۆمۆ وەرزی رابردوو نازناوی سێریا بی بەدەستهێنا و وەرزی داهاتوو بەشداری سێریا ئەی دەکات.

ئالبێرتۆ 377 یاری بۆ لیڤەرپوول، سێڤییا و ڤیاریال کردووە، 21 گۆڵی کردووە و 26 گۆڵی دروستکردووە. نازناوێکی چامپیۆنزلیگ و دوو نازناوی یۆرۆپالیگی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button