ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەفەرمی سێرهۆ گیراسی پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموند کرد

گۆڵکاری نوێی زەردەواڵەکان

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی سێرهۆ گیراسی پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی کرد.

ماڵپەڕی فەرمی بۆرووسیا دۆرتموند بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی سێرهۆ گیراسی، یاریزانی پێشووی شتوتگارت پەیوەندی بە یانەکە کردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی دۆرتموندە.

گرێبەستەکەی گیراسی لەگەڵ زەردەواڵەکانی ئەڵمانیا بۆ ماوەی چوار وەرز دەبێت و تا هاوینی 2028 درێسی زەرد و رەش دەپۆشێت.

هاوکات بۆڕووسیا دۆرتموند لەپێناو بەدەستهێنانی هێرشبەرە تەمەن 28 ساڵانییەکە بڕی 17.5 ملیۆن یۆرۆ بە شتوتگارت دەدات.

سێرهۆ هاوینی رابردوو بەبڕی 9 ملیۆن یۆرۆ لە رینی فەرەنسییەوە پەیوەندی بە شتوتگارت کرد، بە درێسی یانە ئەڵمانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 58 یاری کردووە، 44 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button